هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شاری بەغدای پایتەخت دەستیان گرت بەسەر بڕێک تەقەمەنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە بەنیازبوون لە کردەی تیرۆریستی لە چەند پارێزگایەک بەکاری بهێنن.
دەزگای هەواڵگری نیشتمانی سەربە سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە هێزەکانیان "پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگریی توانیان دەستگبرن بەسەر گەورەترین و گرنگترین کۆگای کەرتی باشوور سەربە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای بەغدا".
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە کۆگاکە بڕی ٧٠٠ کیلۆگرام ماددەی جۆری (C4)ی تیادبووە و داعش بەنیازبووە لە کردەی تیرۆریستی لە چەند پارێزگایەک بەکاری بهێنێت.
لە راگەیەنراوەکە هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەمبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.
مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧، ھێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعش و دوای سێ ساڵ لە شەڕی سەخت دژبە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی ئەو رووبەرەیان راگەیاند کە بە یەک لەسەر سێی خاکی عێراق ھەژماردەکرا کە داعش لە ھاوینی ٢٠١٤ کۆنترۆڵی کردبوو.
وێڕای ئەوەی سهرۆكوهزیرانی پێشووتری عێراق، حهیدهر عهبادی لە ساڵی ٢٠١٧دا، سهركهوتنی بهسهر ئهو رێكخراوهدا راگهیاند و ھێزەکانی عێراق داعشیان لە ناوچەکاندا شکست پێهێناوە و شارەکانيان ئازادکردووە، بەڵام شانە نووستووەکانی رێکخراوەکە تاکو ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەکانیان بهتایبهت لە گوندەواری پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و ئەنبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.