سهرۆكایهتی شارهوانی سلێمانی ڕایگهیاند: بە ھۆی باران بارینەوە لەھەندێك گەرەكی شاری سلێمانی لافاو ھەستاو وە مەترسی بۆھاولاتیان دروسكردبوو.
بەشی ئامێرەكانی شارەوانی سلێمانی وبەشی ئاوەڕۆ سەردانی گەرەكی قڕگەی كۆن یان كرد كە بەھۆی باران بارین و رودانی لافاو مەترسیان بۆپەیدا ببوو ھەندێك ئۆتۆمبیل مەترسی ئەوەی لەسەر بوو ئاو بیبات
بەلام تیمەكانی بەشی ئامێرە كانی شارەوانی وبەشی ئاوەڕۆ گەیشتنە ئەوگەرەكە بەبەكار ھێنانی حەفارەو دووشۆڤل توانیان دەرچەیك دروست بكەن بۆرۆشتنی لافاوەكە بەھۆی بارانی بەردەوام وئەگەری لافاو شارەوانی سلێمانی لەئامادە باشی دایە بۆھەر روداوێكی نەخوازراو.
ڕاشیگهیاند: سوپاسی ژمارە ١٠٠دەكەین كە ھاوولاَتیان پەیوەندی پێوەدەكەن وە ئەوانیش سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداردەكەن.
٢٦\١١\٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.