Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:31

ترەمپ: هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا بەردەستدەبێت

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی بەردەستدەبێت و لەلایەن كۆمپانیای وەبەرهێنەرەوە رادەست دەكرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هەفتەی دواتر، ڤاكسینی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی بەردەستدەبێت و لەلایەن كۆمپانیای وەبەرهێنەرەوە رادەست دەكرێت.
 
دۆناڵد ترەمپ گوتیشى: یەکەم کەس ڤاکسینەکە وەردەگرن ئەو کەسانە دەبن کە لە پێشەوە و هێڵى مەترسیدا کاردەکەن و ئەو کەسانەیش کە لە کەرتى تەندروستى کاردەکەن و ئەو کەسانەیش کە تەمەنیان زۆرە و بەتەمەنن.

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ئەمەریکا وەک یەکەم وڵات بەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆناى راگەیاند، رێژەى سەرکەوتنەکەى زیاتره‌ (%90).

لەو چوارچێوەیەشدا مایك رایان، گەورە پسپۆڕی فریاگوزاری لە رێكخراوی تەندروستی جیهانیی رایگەیاند: ڤاكسینی كۆرۆنا رێگەدەدات ژیان ئاسایی بێته‌وه‌ و له‌ ساڵی داهاتووش كۆنترۆڵی دۆخی تەندروستی ده‌كرێت.

 

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.