Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:33

مه‌راسیمێک بۆ ناساندنی (مێژووی گۆرانی و موزیکی ناوچه‌ی کۆیه‌) به‌رێوه‌چوو

ئەو پەرتووکە 420 لاپەڕەیە و لە چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر چاپ کراوە
کوردستان TV
100%

به‌شی كتێبخانه‌ گشتیه‌كانی كۆیه‌،له‌ ته‌لاری كتێبخانه‌ گشتیه‌كانی كۆیه‌، مه‌راسیمێكی بۆ ناساندن و كردنه‌ دیاری كتێبی ( مێژووی گۆرانی و موزیكی ناوچه‌ی كۆیه‌) بۆ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد مامۆستا وریا ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌ چوو.
لەمبارەوە، وریا ئەحمەد نووسەری کتێبەکە ڕایگەیاند: "ئەو پەرتووکە 420 لاپەڕەیە و لە چاپخانەی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر چاپ کراوە".

وریا ئەحمەد گوتیشی: "پەرتووکەکە بە شێوەیەکی گشتی باس لە مێژووی 100 ساڵی گۆرانی و ئاواز و مەقام لە سنووری شاری کۆیە لە نێوان ساڵانی 1850 بۆ 1950 دەکات".

لەبارەی ناوەڕۆکەکەیەوە، نووسەری پەرتووکەکە باسی لەوەش کرد: "لە پەرتووکەکەدا بە وێنەوە باسی جۆرەکانی ئاواز و گۆرانی و مەقامی تایبەت بە شاری کۆیە کراوە کە لەلایەن کێ و لە کوێ و لەگەڵ کێ گوتراون و باسی چییان کردووە و جۆری گۆرانی و مەقامەکان چی بوون، ئەوەش بە ئامانجی بە ئەرشیفکردن و نەفەوتانی ئەو گۆرانی و میوزیکانەیە".
ktv

ktv

ktv

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.