Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:34

به‌ ڤیدیۆ.. راگەیاندنی یەکەم فڕۆکەی ئەمبووڵانسی کارەبایی لە جیهاندا

نەخۆش راستەوخۆ لە هەر شوێنێک بێت دەگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە
کوردستان TV
100%

کۆمپانیاییەکی ئوسترالی پەردەی لەسەر یەکەم فڕۆکەی ئەمبووڵانسی کارەبایی لە جیهاندا لادا.


پێگەی ئەلیکترۆنی "new atlas" رایگەیاند، کۆمپانیای "AMSL Aero"ی ئوسترالی بەفەرمی یەکەم فڕۆکەی ئەمبووڵانسی کارەبایی لە جیهاندا راگەیاند.


پێگەکە جەختی کردەوە، لەژێر ناوی "Vertiia" بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی پزیشکیی یٔاسمانی ئوسترالی و زانکۆی سێدنی فڕۆکەکە راگەیەندرا، فڕۆکەکە فڕۆکەیەکی کارەبایی بچووکە و، بەخێرایی 300 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەفڕێت و، مەودای 250 کیلۆمەتر بە کارەبا و، 800 کیلۆمەتر بە هایدرۆجین دەبڕێت.


مەبەستی سەرەکیی لەم داهێنانە بەدەستهێنانی هاوسەنگییە لە سەرپەرشتی تەندروستیی لە گوندەکان و هەرێمەکان و رزگارکردنی گیانی خەڵکانێکی زۆر.


سەرپەرشتیاران روونیان کردەوە، پێچەوانەی فڕۆکە پزیشکییە ئاسمانییەکانی دیکە کە پێویستیان بە رێڕوەی نیشتنەوە و فڕین هەیە، فڕۆکەی "Vertiia" نەخۆش راستەوخۆ لە هەر شوێنێک بێت دەگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەمەش ئەو نەخۆشانە کە مەترسیی زۆریان لەسەرە بەخێراییەکی لە رادەبەدەر دەگوازێتەوە.
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.