بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی سەقر ڕایگەیاند: بەهۆی بەفربارینێکی زۆرەوە ڕێگاکانی دیواندەرە - سەقز و بانە داخراون و لە هەندێک ناوچە نزیکەى 80 سم بەفر باریوە.
مەحموود ڕۆحانی زادە، سەرۆكی ئیدارەی ڕێگاوبان و گواستنەوەی سەقز بە میدیاكانی حكومەتی ئێرانی رایگەیاندووه، بارینی بەفری قورس بووەتە هۆی داخرانی ملەی مەحمودئاوا، بارینی بەفرێكی بەوشێوەیەش دوور لە چاوەڕوانی بوو، گوتیشی: لە هەندێک ناوچە نزیکەى 80 سم بەفر باریوە.
راشیگهیاندووه بارینی ئاوەها بەفرێکی قورس دوور لە چاوەڕوانی بوو و ئێستاش پێنج گرووپی ڕێگاوبان لە سەر ڕێگا سەرەکییەکانی شارەکانی سەقز، دیواندەرە، بانە، بۆکان، مەریوان و تکاب خەریکی پاک کردنەوەی شهقامهكانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.