بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی كوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بۆ تەمەنی نێوان ( 1 ڕۆژ تا 5 ساڵان) ئەنجام دەدرێت لە ڕۆژی 29/11/2020 دەست پێدەكات و ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت .
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هاتووه، به مەبەستی پاراستنی تەندروستی نەوەکانی داهاتوو، هەڵمەتێکی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان بۆ تەمەنی نێوان ( 1 ڕۆژ تاوەکو 5 ساڵان) ئەنجام دەدرێت لەنێو شاری هەولێر لە ڕێگەی تیمی گەڕۆکەکان لەنێۆ گەڕەکانی شاری هەولێر بۆ ئەم مەبەستە (۲۷۲)تیم بەشداردەبن بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکە، شایەنی باسە دەسپێکی هەڵمەتەکە لە ٢٠٢٠/١١/٢٩ ئەنجام دەدرێت و پێنج ڕۆژی کار بەدەوام دەبێت.
بۆ زیاتر ئاگاداربوونی هاونیشتیمانیان لەم هەڵمەتە بڵاوکراوەی ڕێنمایی بۆ بەشداریپێکردنی منداڵانیان لە ڕێگەی تیمی ڕاگەیاندنی تەندروستی هەولێر و هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی بڵاوکراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.