دوو کەس لەبەغدای پایتەخت بەبلۆک لەسەری کچێکی تەمەن دە ساڵان دەدەن و بەو هۆیەوە کچەکە گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی هێزێک لەنەهێشتنی تاوان لە بەغدا توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە کچێکی تەمەن 10 ساڵیان بەبلۆک لە بەغدای پایتەخت کوشتبوو.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتبارەکە بەبلۆک لەسەری منداڵەکەیان داوەو بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە هەردوو تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکەیان ناوەو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی بەندکراون، بۆ ئەوەی بەسزای یاسایی خۆیان بگەن.
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/ رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.