فەرماندەیه‌كی حەشدی شەعبی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی راهێنانی سه‌ربازی پێ بكرێت و بۆ ماوه‌ی ساڵێك له خولی راهێناندا بێت.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، حسێن فالح لامی یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی حەشدی شەعبی ناوی لە لیستی ئەو فەرماندە سەربازییانەدایە، وەزارەتی بەرگری عیراق بە نیازە یەكێك لەو بەرپرسە ئەمنیانەی حەشدی شەعبی بۆ بەشداری لە خولێكی سەربازی رەوانەی میسر بكات، كە تۆمەتبارە بە سەركوتی خۆپیشاندەران.
ئاژانسی رۆیتەرز ئه‌م هه‌واڵه‌ی له به‌رپرسێكی فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی پشتڕاست كردوەتەوە، كه ناوی لە لیستی ئەو فەرماندە سەربازییانەدایە بۆ راهێنان.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسەكە له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شد به پله‌ی (لیوا) خراوه‌ته لیستی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی هاوینی داهاتوو ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێن بۆ راهێنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.