له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر شنگال، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌كانی پۆلیسی ئییتحادی له شارۆچكه‌ی شنگال، ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی (هه‌رێم و به‌غدا) كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی پرۆسەی داگرتنی ئاڵا له سەر بارەگاکانی ھێز و چەکدارە نایاساییەکان لە سەنتەری قه‌زای شنگال دەستیپێکرد، چه‌ند رۆژێك مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت كه ده‌بێت ئه‌و ئاڵایانه بهێنه خواره‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاندووه: له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ئاڵای هه‌ریه‌ك له میلیشیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، یه‌كینه‌كانی پاراستنی شنگال (یه‌په‌شه) و هێزه‌كانی ئێزدخان، چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌هێندرێنه خواره‌وه.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه عەقید جەبار یاوەر بەرپرسی ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای موسڵ به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: تەنیا ئاڵای عێراق لە ناوچەکە ھەڵدەدرێت و ھەر لایەنەک ئاڵای خۆی دانەگرێت ئەوە ھێزە عێراقییەکان بارەگاکەیان دادەخەن و ئه‌و ئاڵایه‌ی له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه‌یان هه‌ڵیانداوه ده‌هێندرێنه خواره‌وه.
عەقید جەبار راشیگه‌یاندووه: ماوەی چەند رۆژێک دەرفەت درایە ئەو هێزانەی لەو ناوچانەن بۆ ئەوەی شنگال چۆڵ بکەن یا چەکەکانیان دابنێن.
شایه‌نی باسه له رۆژانی رابردوو به ئاماده‌بوونی جینین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال واژوو كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.