پۆلیسی سۆران رایگهیاند: له قهزای رواندوز تهرمی هاووڵاتیهك پیشهی مامۆستا به مردووی له نزیك ماڵهكهی خۆی دۆزرایهوه.
وتهبێژی پۆلیسی سۆران به كوردستان تیڤی راگهیاند: كاتژمێر 12:15 خولهكی دوای نیوەڕۆی ئهمرۆ ههینی لهلایهن پۆلیسی ڕواندوز ئاگاداركراینهوه بەبوونی رووداوێكی مردن لە رواندوز هاووڵاتی بەناوی (ح س م ) لەدایكبووی 1986 پیشە مامۆستا لە ژوورێكی بەخێوكردنی پەلەوەر لەنزیك ماڵی خۆی لەڕواندوز تەرمی دۆزراوەتەوە، لەگەڵ چەكی جۆری كلاشینكۆف.
پۆلیسی سۆران گوتیشی: لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی لەسۆران بەپێی لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكان گومان دەكرێ رووداوەكە خۆ كوژی بێت.
پۆلیس دەستی بەلێكۆلێنەوە كردووە لەم كەیسە بۆ دۆزینهوهی هۆكاری گیانله ناوبراو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.