لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر و خۆپیشاندەران لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق، کەسێک کوژرا و ٤٩ی دیکە برینداربوون.
به پێی قسهی شایهتحاڵهكان دەیان کەس لە لایەنگرانی سەدر لە گۆڕەپانی حەبووبی ناوەڕاستی شاری ناسڕییە بە چەک و داری پۆلیسی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.
ههروهها شاهێدحاڵەکان روونیانکردەوە کە رووبەڕووبوونەوەی توند لەنێوان لایەنگرانی سەدر و خۆپیشاندەران روویدا و ئاماژەیان بەوەشکرد لایەنگرانی سەدر ئاگریان لە خێوەتی خۆپیشاندەران بەردا.
تاوەکو ئێستا حکوومەتی عێراق هیچ راگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لەوەتەی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ـەوە خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەهۆیەوە حکوومەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی ناچار بە دەستلەکارکێشانەوە کرا.
ئەمڕۆ هەینی، لایەنگرانی سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر لە شاری بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەنێویاندا شاری ناسڕییە وەک پشتیوانی لە سەرکردەکەیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، گردبوونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.