له ئاگادارییەکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگهیاند: ئاگاداری گازینۆ، کافتریای نێرگەلە و دوکان و فرۆشیارانی خواردنەوە کحولییەکان دەکاتەوە رێگری لە هاتوچۆکردنی نەوجەوانان بکەن و هیچیان پێنەفرۆشن و سەۆکی لیژنەکانیش دەڵێت: روبەڕوی داخستن و دادگا دەکرێنەوە.
لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی رێنمایی و یاسای کارکردن، هاتوچۆکردن و پێشکەش کردنی نێرگەلە و خواردنەوە کحولییەکان بۆ خوار تەمەن (18) ساڵ قەدەغەیە و هەر شوێنێکیش سەرپێچی بکات دادەخرێت.
وتیشی: لەکاتی سەردانی لیژنەکان بۆ گازینۆ، کافتریاکانی نێرگەلە و دوکان و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان، هەبونی مناڵ و نەوجەوان لەلایەن لیژنەکانەوە روبەڕوی داخستن و رێکاری یاساییەکان دەکرێتەوە.
رونیکردەوە: لەهەمو دنیادا هاتوچۆکرن بۆ یاری بلیاردو یارییەکانی دیکە لەگازینۆکان، پێشکەش کردنی نێرگەلە لە کافتریاکان و فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان قەدەغەیە و هەمو شوێنەکانیش پابەندن پێوەی، بەڵام بەشێک لە خاوەن شوێنەکانی ئێرە لەبەر چاوچنۆکی خۆیان سەرپێچی دەکەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئاگاداری سەرجەم ئەو شوێنانە دەکەینەوە پابەندی رێنمایی و یاساکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و پێشکەشکردنی نێرگەلە و خواردنەوە کحولییەکان بن، بەپێچەوانەوە روبەڕوی داخستن و خاوەنەکەشی روبەڕوی دادگا دەکرێتەوە.
س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.