حوسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران، به‌رپرسیارییه‌تی تیرۆركردنی زانای ئه‌تۆمی ئێران، موحسین فه‌خریزاده‌ی خسته ئه‌ستۆی ئیسرائیل و هه‌ڕه‌شه‌ی توڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له ته‌ل ئه‌بیب كرد.
حوسێن سه‌لامی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: پێشتر له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ئه‌وه‌مان نیشانداوه كه هیچ هه‌نگاوێكمان بێ وه‌ڵام نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
حوسێن سه‌لامی راشیگه‌یاندوو، تیرۆركردنی فه‌خریزاده هه‌نگاوێكی روونه ئیسرائیل له دژی ئێران ناویه‌تی تاوه‌كو تاران نه‌گاته زانستی نوێ.
فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران نووسیوویه‌تی: زایۆنییه‌كان زانایه‌كی ئه‌تۆمی ئێمه‌یان كوشت"، و هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی له ئیسرائیل كردووه و رایگه‌یاندووه "پێشتر له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ئه‌وه‌مان نیشانداوه كه هیچ هه‌نگاوێكمان بێ وه‌ڵام نه‌هێشتووه‌ته‌وه".
دوێنێ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران رایگه‌یاند، زانای ئه‌تۆمی ئێران، موحسین فه‌خریزاده دوای كردنه ئامانجی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و برینداربوونی، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ناوی موحسین فه‌خریزاده كه به ئه‌ندازیاری پرۆگرامی ناوه‌كی ئێران داده‌نرێ، له دوای سیمینارێكی بێنیامین ناتانیاھو ،سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران له ساڵی ٢٠١٨‌دا زیاتر بیسترا و زانرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.