لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێلە وە سێ کەس گیانی لەدەست داو دو کەسی تریش برینداربوو
لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى هاتووچۆی سلێمانی بڵاوی كردهوه كهشهوی رابردوو لەسەر ڕێگای کەلار خانەقین نزیک گوند "تۆپ عەسکەر" بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەجۆری توێتا لانکرۆزەر و دومانی بارهەڵگر، سێ کەس گیانی لەدەست دا و دوکەسیتریش برینداربون
هاتووچۆی سلێمانی ڕاشیگهیاندووه كهدوای ڕووداوهكه تیمی هاتوچۆ لەسەر ڕوداوەکە لێکۆڵینەوەی دەست پێکردووە، دوبریندارەکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.