مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانیدا لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و توندوتیژییه‌ی كه له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ ھه‌ینی له ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار روویدا، پێكبھێندرێت.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، مسته‌فا كازمی بڕیاریداوه به دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای زیقار، حازم وائیلی له پۆسته‌كه‌ی و ھاتووه"ھه‌روه‌ھا مسته‌فا كازمی فه‌رمانیداوه به پێكھێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و توندوتیژییه‌ی كه له خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ ھه‌ینی ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار روویدا".
مسته‌فا كازمی ھه‌روه‌ھا فه‌رمانی داوه به قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ و ھه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مۆڵه‌ته‌كانی چه‌ك ھه‌ڵگرتن له پارێزگای زیقار، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی رێگریكردن له لێكه‌وته‌كانی زیانگه‌یاندن به ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی له عێراقدا راشیگه‌یاندووه: "تێكدانی ره‌وشی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندیی وڵات نییه، جێگره‌وه‌ی یاسا و سیسته‌م و دادپه‌روه‌ریی نییه، له نێوانیاندا دادپه‌روه‌ریی له ھه‌مبه‌ر ئه‌و خوێنه‌ی كه رۆژی ھه‌ینی رژاوه".
دوێنێ ھه‌ینی له میانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادان له نێوان لایه‌نگرانی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در و خۆپیشانده‌ران روویدا كه به‌ھۆیه‌وه سێ كه‌س كوژرا و ٦٠ی دیكه برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.