لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی شاره‌كانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت ئه‌مرۆ شه‌ممه 28 ى 11ى 2020 ، له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ته‌نیا له سلێمانى ئاسمان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له كاته‌كانى شه‌ودا ئه‌گه‌رى بارانبارین له پارێزگه‌كه‌دا هه‌یه.
ڕاشیگه‌یاندووه كه‌سبه‌ی له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى هه‌ولێر و له ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات و باشوورى پارێزگاى كه‌ركووك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له سلێمانیش له كاته‌كانى به‌یانیدا ئاسمان هه‌ورى باراناوى ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.