خەڵاتی ساڵانەی مامۆستا هەڵگۆرد بۆ پەروەردەو فێرکردن دابەشکرا بۆ قوتابییە یەکەمەکانی سنوری پەروەردەی رواندز.
لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ئەندازیار زانا هەڵگۆرد و سەرپەرشتیاران و کەسو کاری قوتابییان، خەڵاتی ساڵانەی (مامۆستا هەڵگۆرد_بۆ پەروەردەو فێرکردن) بەسەر قوتابییانی یەکەم و دووەم و سێیەم بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی لە قۆناغی ١٢ەی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2019_2020 لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز دابەش کرا.
شایەنی ئاماژە پێکردنە ئەم خەڵاتە ساڵانە لە لایەن بنەماڵەی مامۆستا هەڵگۆردی کۆچکردوو ئامادە دەکرێت وەکوو وەفایەک بۆ گیانی ئەو مامۆستایە کە لەبورای پەروەردەو فێرکردن خزمەتێکی زۆری بە پڕۆسەی پەروەردەو فێرکردن کردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.