له ئاكامی ھێرشێكی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی سوپای عێراق له باشووری پارێزگای كه‌ركووك ، چوار سه‌رباز برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ میدیاكانی خۆجێی ئاشكرایكردووه كه تیرۆریستانی داعش ھێرشیانكردووهتهوه سه‌ر خاڵی لیوای ٤٥ سه‌ربه سوپای عێراق له گوندی عه‌لی سه‌رایی سه‌ربه قه‌زای داقووق باشووری پارێزگای كه‌ركووك.
به گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له ئاكامی ھێرشه‌كه‌دا، چوار سه‌رباز برینداربوون.
راشیگه‌یاندووه كه ھێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان به ئامانجی ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و ھێرشه له ناوچه‌كه ده‌ست پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.