له ده‌ست پێكی گه‌ری ده‌یه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌رای ناسراو به پرێمه‌ر لیگ یانه‌ی نیوكاسل یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی كریستال پالاسی برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای سێل هێرست پارل به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م هیچ كام له یاریزانانی هه‌ردوو یانه نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن
له گێمی دووه‌م نیوكاسل زۆر هه‌ولی دا تا ئه‌نجامی یاری بگۆرێ ئه‌وه‌بو له خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت كالیۆم ویلسۆنی ئینگلیزی گۆلی یه‌كه‌می بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد ، دوا خولهك دواتر یاریزانی به‌رازیلی جۆلینتۆن گۆلی دووه‌م و دلنیایی بۆ نیوكاسل یونایتد تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ش به‌م سه‌ركه‌وتنه كۆی خاله‌كانی گه‌یانده چوارده خال و له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت ، یانه‌ی كریستال پالاسیش سێزده خالی هه‌یه‌و له پله‌ی سێزده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.