له ده‌ست پێكی گه‌ری نۆیه‌می خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی یانه‌ی ڤۆلڤسبۆرگ میوانداری یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمنی كرد‌و به‌ئه‌نجامی پێنج گۆل به‌رامبه‌ر به سێ گۆل یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه
ڤۆگس واگن ئه‌رینا شوێنی به‌یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردوو تیپ بوو ، له خوله‌كی سێزده یانه‌ی میوان به گۆلێكی لیوناردۆ بیتینكۆرت پێشكه‌وت ، به‌لام له خوله‌كی بیست‌و دوو رێدل باكۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ خاوه‌ن یاریگا یه‌كسان كرده‌وه
سێ خولهك دواتر جۆن برۆكس میوانداره‌كانی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م ، به‌لام له خوله‌كی سی‌و شه‌ش كیڤن موهواڵد ئه‌نجامه‌كه‌ی له سوودی ڤێرده‌ربرێمن یه‌كسان كرده‌وه ، خوله‌كێك دواتر ڤۆتهر ڤیگۆرس گۆلی سێیه‌می بۆ ڤۆلڤسبۆرگ تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆل بۆ خاوه‌ن مال ته‌واو بوو
له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی گێمی دووه‌م جۆن برۆكس به هه‌له گۆلێك له‌سه‌ر خۆیان تۆمار ده‌كات و یاریه‌كه جارێكی تر له سوودی میوانه‌كان یه‌كسان ده‌كاته‌وه
له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش ڤۆتهر ڤیگۆرست گۆلی دووه‌می خۆی و چواره‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد ، له دوا خوله‌كی یاریش بارتۆز بیالیگ گۆلی پێنجه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد‌و یانه‌ی ڤۆلڤسبۆرگ به‌م بردنه‌وه‌یه سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی و كۆی خاله‌كانی گه‌یانده حه‌ڤده خال یانه‌ی ڤێرده‌ر برێمنیش ده خالی هه‌یه‌و له پله‌ی یازده‌هه‌مین دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.