دوای ئه‌وه‌ی دیێگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین له ته‌مه‌نی شه‌ست ساڵی به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد، به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و حكومه‌تی ئه‌رژه‌نتین ته‌رمه‌كه‌ی له هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی كاساڕۆسادا دانراو هه‌وادارانی بۆ دوا جار ماڵئاواییان لێ‌كرد
دواتر له ڕێوڕه‌سمێكی فه‌رمیدا ته‌رمی مارادۆنا كه به ئاڵای ئه‌رژه‌نتین داپۆشرابوو، به ئاماده‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س و له ژێر چاودێریه‌كی توندی هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌و گۆڕستانی بێلاڤیستا له بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئه‌رژه‌نتین بهڕێكراو دوای گه‌یشتنی به گۆڕستانه‌كه له نزیك گۆڕی دایك و باوكی به خاك سپێردرا
پێشتریش ئەلبێرتۆ فێرناندیز سەرۆككۆماری ئەرژەنتین ماتەمینی گشتی لەو وڵاتە بۆ ماوەی سێ ڕۆژو یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتینیش ماته‌مینی بۆ ماوه‌ی حه‌وت ڕۆژ ڕاگەیاندبوو
به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به كاتی ئه‌رژه‌نتین مارادۆنا ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و یانه‌كانی بارسێلۆناو ناپۆلی به وه‌ستانی له ناكاوی دڵ كۆچی دوایی كرد‌و ئه‌م ڕووداوه‌ش وه‌رزشوانان و هانده‌رانی وه‌رزشی له سه‌رتاسه‌ری جیهان تاساند
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، مارادۆنا نەشتەرگەری بۆ چارەسەركردنی جەڵتەی دەماغی لە نەخۆشخانەیەكی بۆینس ئایرس بۆ كرا‌و پاشان نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایەوە شوێنی نیشتەجێ بوونی خۆی، بەڵام هەر لەژێر چاودێری كەسە نزیكەكانی و تیمە پزیشكیەكانیدا بوو
كه‌سایه‌تی و ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی جیهان له په‌یامه‌كانیاندا خه‌مباری خۆیان بۆ كۆچی دوایی مارادۆنا ده‌ربڕی، دیارترین ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ش پێلێی ئەفسانەی تۆپی پێی بەڕازیل بوو كە بە پادشای تۆپ ناسراوه‌و له تویتێكدا گوتی، من هاوڕێیەكی مەزن و جیهانیش ئەفسانەیەكی لەدەستدا، هیوادارم ڕۆژێك لە ڕۆژان لە ئاسمانەكانەوە بەیەكەوە یاری بكەین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.