بۆكسێنه‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی مایك تایسۆن جارێكی دیكه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له دوای 15ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاریكردن
تایسۆنی ته‌مه‌ن په‌نجاوچوار ساڵ، سه‌رقاڵی مه‌شق و ئاماده‌كاریه بۆ ئه‌نجامدانی یاریه‌كی بۆكسێن له‌به‌رامبه‌ر ڕۆی جۆنزی ڕكابه‌ری كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره بۆكسێنه‌ره ئه‌مه‌ریكیه‌كه له دوای ساڵی دووهه‌زاروپێنج به‌شداری له یاریه‌كی بۆكسێن ده‌كات
یاریه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێكان ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ردوو بۆكسێنه‌ر به ته‌واوی هێزو تواناكانیان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی لێدانی كوشنده‌ی هونه‌ری له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر به‌كار بێنن، دوای یاریه‌كه‌ش هیچ كامێكیان به براوه ده‌ستنیشان ناكرێن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.