به‌هۆی سه‌رپێچی كردن له رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ڕیستۆرانت و كافتریاكان كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، كوردۆ عه‌زیز، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شكانی قایٔیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی كاركردنی دیكه و پابه‌ند نه‌بون به رێكاره‌كانی خۆپارێزی، له دورۆژی رابردودا لیژنه‌كه ژماره‌یه‌ك پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ كافتریا، ریستۆرانت و یٔه‌و شوێنانه گه‌شتیارانه كردوه هاوڵاتیان بۆ به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش روی تێده‌كه‌ن.
وتیشی: بۆپاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان، لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌به‌ره به‌یانێكی زوه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و، به رۆژانی هه‌ینی و پشوهكانیشهوه له یٔهركدان و سه‌ردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن، سزای یٔه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی كاركردن ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی بۆ یٔهوهكرد: به‌شێكی زۆری ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه تۆماری كردوه، پابه‌ند نه‌بونه به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا (به‌ستنی ده‌مامك و به‌كارهێنانی ماده‌كانی پاكژكردنه‌وه (معقم) له‌لایه‌ن یٔهوكارمهندانهی له‌شوێنه‌كان كارده‌كه‌ن) به‌یه‌كێك له‌مه‌رجه سه‌ره‌كیه‌كانی كاركردن داده‌نرێت و پێویسته سه‌رجه‌م شوێنه‌كان جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه به‌فه‌رمانی قایٔیمقامی سلێمانی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه.
دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.