فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی زیقار بڵاویكردۆته‌وه كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوێنێ ھه‌ینی له میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانه‌كانی نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و خۆپیشانده‌ران له شاری ناسرییه كوژراون بۆ پێنج كوژراو و 85 بریندار به‌رزبۆته‌وه كه پێنجیان كارمه‌ندی ئه‌منیین.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌ممار زاملی ،گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی زیقار، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكردووه، به‌پێی دوایین ئامار ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوێنێ ھه‌ینی له میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانه‌كانی نێوان لایه‌نگرانی سه‌در و خۆپیشانده‌ران له شاری ناسرییه كوژراون، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ پێنج كه‌س و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته ٨٥ كه‌س كه پێنجیان كارمه‌ندی ئه‌منیین.
دوێنێ ھه‌ینی له میانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادان له نێوان لایه‌نگرانی سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در و خۆپیشانده‌ران روویدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.