ئیڤان فایه‌ق، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند : دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دوا كاروانی ئاواره‌كان له كه‌مپی ئه‌لوه‌ند له پارێزگای دیاله بۆ زێدی خۆیان، سه‌رجه‌م كه‌مپی ئاواره‌كان له‌و پارێزگایه داخران.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ئیڤان فایه‌ق باسی له‌وه كردووه، دوا كاروانی ئاواره‌كان كه ژماره‌یان ٩٣ خێزان بوو و له كه‌مپی ئه‌لوه‌ند نیشته‌جێبوون، گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان گوتوویه‌تی: له‌ئێستادا ھیچ ئاواره‌یه‌ك له پارێزگای دیاله نه‌ماوه و بۆیه سه‌رجه‌م كه‌مپی ئاواره‌كان له‌و پارێزگایه داخراون".
پێشتر وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، ئیڤان فایه‌ق رایگه‌یاندبوو كه پلانیان داناوه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می داھاتوودا كه‌مپه‌كانی دیكه‌ی ئاواره‌كان دابخه‌ن و ئاشكراشیكردبوو كه له سه‌ره‌تای ساڵی داھاتوودا به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه و به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، كه‌مپی ئاواره‌كان له ھه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.