بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونی سەر بەقەزای شنگال رایدهگهێنێت بە بڕیاری حکوومەتی عێراق، سەرجەم ئاڵاکانی پەکەکە و حەشدی شەعبی و ھەرچی ھێزی ناشەرعییە لە شنگال، لەلایەن ھێزی پۆلیسی فیدراڵی داگیران.
نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونی سەر بەقەزای شنگال، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگهیاند بە بڕیاری حکوومەتی عێراق، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە شنگال، سەرجەم ئاڵای ھێزە ناشەرعییەکانی وەکو پەکەکە و حەشدی شەعبی وھەرچی حیزب لە شنگال ھەیە، داگیران، چونکە نزیکەی 10جۆری ئاڵا لە شنگال ھەبوون.
نایف سەیدۆ دهشڵێت پەکەکە سەر بە حکوومەتی عێراقە ومووچە لەوان وەردەگرێت، بۆیە ناچارە پابەندی بڕیاری حکوومەتی عێراق بێت، چونکە ناتوانن پابەند نەبن .
رایگهیاندووه گەڕانەوەی ئاوارەکان سستە، ئەویش بەھۆی ئەوەی پەکەکە رێگرە و ھەرکاتێک ئەوان لە شنگال نەمان، خەڵکیش دەگەڕێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.