میدیاكانی ئیسپانیا بڵاویانكرده‌وه كه لاپۆرتا دۆسیه‌ی خۆكاندیدكردنی به‌فه‌رمی پێشكه‌شی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی یانه كاتالۆنیه‌كه كردووه‌و بڕیاروایه دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پلان و به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت
لاپۆرتا له ساڵانی دووهه‌زاروسێ تا دووهه‌زاروده سه‌رۆكی بارسا بوو و له‌م ماوه‌یه‌دا یانه‌كه پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی به‌خۆوه بینی و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی گرنگی له ئاستی ئیسپانیا‌و ئه‌وروپاو جیهان به‌ده‌ستهێنا
ئه‌مه‌ش حه‌وته‌م جاره لاپۆرتا خۆی بۆ یه‌كێك له پۆسته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی بلاوگڕانا كاندید ده‌كات كه دوایین جار له ساڵی دووهه‌زاروچوارده بوو، ئه‌وكات خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی بارسا كاندید كرد، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌به‌رامبه‌ر جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ شكستی هێنا
جێگای باسه مانگی ڕابردوو ده‌سته‌ی كارگێڕی بارسێلۆنا به سه‌رۆكایه‌تی بارتۆمیۆ له ژێر فشاری هانده‌ران ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌و ده‌سته‌یه‌كی كاتی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری بلاوگڕانا تا ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت پێكهێنرا
واش بڕیاره هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی یانه كاتالۆنیه‌كه له بیست‌وچواری كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.