ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر هۆشداری له دۆخی سیاسی عێراق داوه‌و ده‌ڵێت: له‌نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی، ترسم له‌زیادبوونی گرژی چاوه‌ڕوانكراوی گڕووپه تونده‌ڕه‌وه‌كان ، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه رێكخراوی تیرۆریستی داعش دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئه‌یاد عه‌لاوی نووسیویه‌تی: گرووپه توندڕه‌وه‌كان قه‌یرانی دارایی ، دۆخی ته‌ندروستی ، ریشه‌كێش نه‌كردنی تیرۆر‌و نه‌بوونی كۆده‌نگییه‌كی نیشتمانی كه پێكهاته‌كانی گه‌ل و هێزه سیاسییه‌كان كۆبكاته‌وه،ده‌قۆزنه‌وه.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌شڵێت: پێویسته حكومه‌ت چاو به‌م دۆسییه مه‌ترسیدارانه‌دا بخشێنێته‌وه‌و چاره‌سه‌ریان بكات .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.