وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی دوو تیرۆریستی داعشی له پارێزگای كه‌ركووك راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فیدرال له ئۆپه‌راسیۆنێكدا، دوو تیرۆریستیان له گوندی سوھه‌یل سه‌ربه قه‌زای داقووق باشووری پارێزكای كه‌ركووك ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكرابوون.
باس لهوهشكراوه، ئه‌و دوو تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراون له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، دانیان به‌وه‌داناوه كه پاڵپشتی لۆجستییان پێشكه‌ش به تیرۆریستیانی داعش له ناوچه‌ی دۆڵی شای باشووری پارێزگای كه‌ركووك كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.