به‌مه‌به‌ستی پێدانی راوێژ و دابینكردنی چاره‌سه‌ری پێویست بۆ منداڵان. به‌ھاوكاری رێكخراوی GIZ ی ئه‌ڵمانی به‌شی راوێژكاری له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایك بوون و منداڵان له ھه‌ولێر كرایه‌وه .
لهرێوهسمێكدا سامان به‌رزنجی ،وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی ھه‌رێـمی كوردستان وێرای باسكردن له گرنگی كردنه‌وه‌ی به‌شی راوێژكاری، ئاماژه‌یشی به‌وه‌كرد كه دابه‌زینی رێژه‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا ھۆكاره‌كه‌ی خۆپارێزییه و، داوایشی له ھاووڵاتییان كرد زیاتر پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه.
هه‌روه‌ها دلۆڤان محه‌مه‌د فاتیح ،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ھه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌م به‌شه وه‌ك پێویست چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كان ده‌كات و گوتیشی: "نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵان، خزمه‌تی به‌رده‌وام ده‌كات له پێشكه‌شكردنی ھاوكاری ته‌ندروستی و ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌تان لێره ھه‌م راوێژی ته‌ندروستییان پێشكه‌شكراوه و، ھه‌م نه‌شته‌رگه‌ری و له‌دایكبوونی ئاسایی ئه‌نجام دراوه، ئه‌م به‌شه‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوی GIZ ی ئه‌ڵمانی كراوه‌ته‌وه و له داھاتووشدا خزمه‌تێكی زۆری ته‌ندروستی ده‌كات.
ھه‌ر له رێوره‌سمه‌كه‌دا، وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان گوتی: ھاوكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی له كه‌رتی ته‌ندروستی سوودی زۆری بۆ ھه‌رێمی كوردستان ھه‌بووه، به‌تایبه‌تی له دروستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یه‌كه ته‌ندروستییه‌كان، ھاوكات ئه‌م به‌شه (به‌شی راوێژكاری) فشارێكی زۆری نۆرینگه و یه‌كه ته‌ندروستییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه و ھاووڵاتی سوودی زۆر له خزمه‌تێكی فراوانی ئاستی به‌رزی خزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌رده‌گرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، سامان به‌رزنجی گوتی: پێویسته ئێستا زیاتر به‌ره‌نگاری ڤایرۆسه‌كه ببینه‌وه و پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بین و خۆمان بپارێزین تا جارێكی تر ژماره‌ی تووشبووان به‌رز نه‌بێته‌وه، چونكه ئێستا ژماره‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ھۆكاری خۆپارێزی ھاووڵاتییانه و پێویسته زیاتر خۆپارێزی بكه‌ن.
ئامانج له كردنه‌وه‌ی به‌شی راوێژكاری له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی ھه‌ولێر، پێدانی رێنماییه به دایكان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئاگاداربوون له ته‌ندروستی منداڵه‌كانیان و چاودێریكردنیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.