به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى كه‌سێكی ڕاگه‌یاند
رائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند كه بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (س.ف.ع) دەستگیر كرد، بەپێی ماددەكانی (444) و (412) لە یاسای سزادان، بڕیاری دەستگیركردنی هەبوو.
ڕاشیگه‌یاند كه تۆمهتباربەپێی هەمان ئەو ماددە یاساییانەی سەرەوە، ڕاگیراوە و رادەستی دادگا كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.