دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئێران سه‌باره‌ت به كوژرانی موحسن فه‌خری زاده و تۆمه‌تباركردنی ئیسرائیل له‌لایه‌ن حه‌سن روحانی، سه‌رۆكی ئێران،راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه باڵیوزخانهكانی ئیسرائیل له وڵاتان خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ته‌نگه‌تاوییه‌وه.
له‌مباریه‌وه كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویكردۆته‌وه كه دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ،ئیسرائیل له‌سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه‌كانی له ته‌واوی جیهاندا دۆخی ئه‌وپه‌ڕی ته‌نگه‌تاوی رایگه‌یاندووه.
هاوكات وته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه كه وه‌زاره‌ت هیچ لێدوانێك له‌مباره‌یه‌وه نادات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.