وتەبێژی وەزارەتى پەروەردەى عێراق رایگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌م ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 ده‌بێت و خوێندن له ناوه‌نده‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتى پەروەردەى عێراق به میدیای عێراقیه‌كانی ڕاگەیاندووه شانەی قەیرانەکان ڕۆژی (29)ى ئەم مانگەى بۆ دەستپێکردنی ساڵی خوێندن دیارى کردووە، لە کاتێکدا وەزارەتى پەروەردە پێى باش بووە کە رۆژى (21) ئەم مانگە خوێندن دەستپێبکات.
به پێی راگهیهنراوهكه، له هه‌فته‌یه‌كدا 4 رۆژ پڕۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، ماوه‌ی وانه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه بۆ 30 خولهك و رۆژی یه‌كشه‌ممه و دوو شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ته‌نها پۆله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌ره‌تایی وانه ده‌خوێنن، رۆژانی سێشه‌ممه پۆله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می سه‌ره‌تایی پێكه‌وه ده‌وام ده‌كه‌ن و رۆژانی چوارشه‌ممه‌ش پۆله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی پێكه‌وه ده‌وام ده‌كه‌ن.
هه‌ر به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، له رۆژانی داهاتووش ڕه‌وشی ته‌ندروستی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌كرێت، به‌هۆی مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێژه‌ی تووشبووان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.