هەینی ڕەش كە ڕۆژێكی ساڵانەیە كە تێیدا بازرگانی و كۆگاكانی ئەلیكترۆنی داشكاندنێكی زۆر لەسەر كاڵاكانیان دەكەن و ژمارەیەكی زۆری بەكارهێنەران پێشبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی ئەو داشكاندنانە.
فرۆشی ئه‌مساڵی (هه‌ینی ره‌ش) لە رێگەى ئینتەرنێتەوە ئاستێكی پێوانه‌یی تۆماركرد، كڕیاران له‌سه‌ر ئاستی جیهان لە ماوەى (24) كاتژمێردا بازاڕه‌كانی فرۆشی ئه‌لكترۆنییان بەتاڵ کرد.
ساڵانه له ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین وڵاتی تری جیهان له ڕۆژی هه‌ینی ڕه‌ش، كه ده‌كه‌وێته دوای جه‌ژنی سوپاسگوزاری، داشكاندنی زۆر بۆ نرخی كه‌ل و په‌له‌كان ده‌كرێت، كڕیارایش به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌م ڕۆژه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به نرخێكی كه‌م پێداویستییه‌كانیان بكڕن.
تا درەنگانی ڕۆژی هەینی، فرۆشتنی بە ئۆنڵاین له نێوان هه‌شت ملیار و نۆسه‌د ملیۆن دۆلار تا نۆ ملیار و شه‌شسه‌د ملیۆن دۆلار بووه، ئه‌م بڕه‌ش به‌راورد به ساڵی ڕابردوو کە لە سه‌دا بیست بۆ له‌سه‌دا بیست و نۆ بەرزبۆتەوە.
ئەدۆب ئهنالایتكس چاودێری مامەڵەکانی تاکفرۆشی هه‌شتا كۆمپانیای گه‌وره له كۆی سه‌د كۆمپانیا ده‌كات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ زیادبوونی بازاڕی ئۆنلاین به تایبه‌ت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات لە ڕۆژی هەینی ڕەشدا کە بەکارهێنەرانی ئەمریکا بەلایەنی کەمەوە دوو ملیۆن و شه‌شسه‌د هه‌زار دۆلار له هەر خولەکێک خەرج بکەن .
كۆمپانیاكه پێشبینی ده‌كرێت كۆمپانیای سایبه‌ر مه‌نده‌ی فرۆشێكی مێژوویی تۆمار بكات و فرۆشه‌كانی له‌ڕێگای ئینته‌رنێت له نێوان یازده ملیار‌و دووسه‌د ملیۆن دۆلار بۆ سێزده ملیار دۆلار بێت، به‌مه‌ش فرۆشه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه له‌سه‌دا نۆزده بۆ له‌سه‌دا سی و هه‌شت زیادیكردووه به‌راورد به ساڵی ڕابردوو.
بووەتە نەریتێك كە فرۆشیارەكان مەرەكەبی ڕەش بۆ تۆماركردنی قازانج و مەرەكەبی سوور بۆ تۆماركردنی خەسارەكان هەینی ڕەش لە كاتێكی دیاریكراو نییە، بەڵام هەموو ساڵێك دوای ڕۆژی دوای سوپاسكردن دێت، كە دوا هەینی مانگی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێكە.
ئێستا بەشێك لە وڵاتای عەرەبی ئەو كارە دەكەن بەڵام داشكاندنی نرخ هاوشێوەی ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپی نیە كە لەو وڵاتانە بەشێوەیەكی نائاسایی نرخەکان داشكاندنیان بۆ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.