مه‌حما خه‌لیل رایگه‌یاند: په‌ێی رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه نایاساییانه‌ی له شنگال ئاڵاكانیان دابگرن و هه‌روه‌ها هێزه چه‌كداره‌كان شنگال چۆڵ بكه‌ن.
مه‌حما خه‌لیل قایمقامی شنگال له لێدوانێكی بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌م رێكه‌وتنه داخوازی خه‌ڵكی شنگاله و به جێبه‌جێكردنی ئیدی شنگالییه‌كان له ئاواره‌یی رزگارییان ده‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی شنگال رێكه‌وتنێكیان ئیمزا كرد، وه‌كو له‌رێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه سه‌رجه‌م ئه‌و هێزه نایاساییانه‌ی له شنگال ده‌بێت ئاڵاكانیان دابگیرێت و هه‌روه‌ها شنگال چۆڵ بكهنهن، وه‌كو یه‌كه‌مین هه‌نگاو ئه‌مرۆ سه‌رجه‌م ئاڵاكان داگیران و هه‌روه‌ها به‌و هێزانه گوتراوه ده‌بێت شنگال چۆڵ بكه‌ن كه نزیكه‌ی ده هێزی نایاسایین.
هاوكات قایمقامی شنگال به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌موو ئه‌و هێزه نایاساییانه ده‌رده‌كرێن و ته‌نیا پۆلیسی ناخۆیی و هه‌روه‌ها سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شنگال ده‌پارێزن.
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌ی دا قایمقامی شنگال رایگه‌یاند: دوو رۆژ پێش ئێستا له‌رێگه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك داوامان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی خێرخوازی و هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه تا دۆخی شنگال ئاسایی ده‌بێته‌وه كه‌ل و په‌لی وه‌رزی زستان بۆ هاووڵاتیانی شنگال دابین بكرێت.
شایه‌نی باسه له رۆژانی رابردوو به ئاماده‌بوونی جینین هانس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال واژوو كرد.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.