ئه‌مڕۆ شەممە لیژنەی هەموارکردنەی دەستور له په‌رله‌مانی عێراق ، کۆتاییهاتنی سه‌رجه‌م کارەکانی ڕاگەیاند ئه‌وه‌ش بەهۆی هه‌بوونی چه‌ندین خاڵی ناكۆكی نێو ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كه به‌هۆیه‌وه نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ڕێككه‌وتن.
یونادم كه‌ننا په‌رله‌مانتار له لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ی كه لایه‌نه‌كان له باره‌یه‌وه نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن په‌یوه‌ست بوو به شێوازی حكومڕانی ئایا هه‌ر به په‌رله‌مانی بمێنێته‌وه یاخود ببێته سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی یاخود تێكه‌ڵاو.
خاڵی دووه‌می ناكۆكی نێو لیژنه‌كه په‌یوه‌ست بوو به چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌ت و هاوبه‌ش له نێوان ناوه‌ند و هه‌رێمه‌كان ئاخۆ ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی هه‌رێمه‌كان بێت یاخود حكومه‌تی فیدڕاڵی.
هه‌روه‌ها خاڵی سێیه‌م كه په‌یوه‌ست بوو به هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی سه‌د و چلی ده‌ستوور لیژنه‌كه هیچ هه‌نگاوێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌نا و ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی یاسایی دیاریكراودا هیچ گفتوگۆیه‌كی له‌باره‌وه نه‌كرا.
له هه‌مان كاتدا لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق له چه‌ندین خاڵدا گه‌یشتنه رێككه‌وتن به تایبه‌ت له مادده‌ی حه‌فتا و شه‌ش كه په‌یوه‌سته به پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن كوتله‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نه‌هێشتنی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ئاشكراشیكرد ململانێی سیاسی نێوان نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی عێراق رێگربوو له به‌رده‌م كاره‌كانی لیژنه‌كه به‌هۆی هه‌بوونی ترس له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ركه‌زیه‌ت و چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ناوه‌ند، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پره‌نسیپه‌یه كه عێراقی تازه‌ی له‌سه‌ر بنیاتنراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.