میدیا عه‌ره‌بیه‌کانی ئیسڕائیل بڵاویانکردەوە، كه سه‌رجه‌م باڵیۆزخانه‌كانی ئیسڕائیل له سه‌رانسه‌ری جیهان خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره هێرشێكی ئێران له تۆڵه‌ی كوشتنی گه‌وره زانای بواری ناوه‌كی ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه کەناڵی 12ی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه کە باڵیۆزخانەکانی ئیسرائیل لەسەرتاسەری جیهان لەبەرزترین ئاستی ئاگادارکردنەوەی ئەمنیدان لەپێشبینیکردنی تۆڵەسەندنەوەیەکی له‌ناكاو لەبه‌رامبه‌ر تیرۆرکردنی موحسین فه‌خریزاده زانای به‌ناوبانگی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دەسەڵاتدارانی تاران تەلئەبیبیان به تیرۆركردنی ناوبراو تۆمەتبار کردووە، هەروەها کەناڵەکە ئاماژەی بە پتەوکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان داوه لە کۆمەڵگە جولەکەکان لە وڵاتانی جیهاندا.
موحسین فەخریزادە کەسایەتی سەرەکی بەرنامە ناوهکیەکەی تاران، بووە پێنجەم زانای ئه‌تۆمی ئێران کە لە ساڵی دووهه‌زار و ده‌وە تیرۆر دەکرێن و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیسرائیلیان به ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانانه تۆمه‌تبار كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.