بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان (KMCA) ئاگادارییهك ئاراستهی كۆمپانیانی دهرمان دهكات، هەر کۆمپانیایەک پابەندی رێنماییەكانی پەیوەست بە لکاندن و بەکارهێنانی (ستیکەر) نەبێت، سزا دەدرێت.
ئاگاداری گشت کۆمپانیاکانی دەرمان دەکەینەوە کە پابەندی رێنماییەكانی پەیوەست بە لکاندن و بەکارھێنانی (ستیکەر) ببن، بە پێچەوانەوە رێوشوێن و رێکاری یاسایی توند بەرانبەر سەرپێچیكاران و ئەو کۆمپانیایانەی کەمتەرخەم دەبن، دەگیرێتەبەر و رووبەڕووی سزای تووند دەبنەوە.
ھەڵمەت و بەدواداچوون بەردەوام دەبێ لە رێگەی لیژنە تایبەتەکانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان بۆ پەیوەست بوون بە بەکارھێنانی ستیکەر و چاودێریكردنی بازاڕ.
ھەروەک ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتیانیش بە گرنگ دەزانین بۆ ڕێنماییەكانی سەلامەتی و یاسایی دەرمان، ئەمەش لە پێناوی دەستبەرکردنی باشترین جۆری دەرمان لە رووی كۆاڵیتی و كاریگەری و سەلامەتییەوە بۆ ھاونیشتیمانیان.
بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان
KMCA
2020/11/28
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.