لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان عـەلـی حسـێـن ـ بەرپرسی پەیوەندیی کوردستانی و عێراقی پارتی دیموكراتی كوردستان تیشكی خستە سەر ڕەوشی هەرێمی كوردستان و هەماهەنگی كردن لە نێوان لایەنە سیاسییەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانانەی كە دووچاری ناوچەكە دەبنەوە و رایگەیاند.
عـەلـی حسـێـن رایگهیاند: عێراق دوای 2003 عێراقی شەراكەت و پێكەوە ژیانە، بەپێی دەستوور هەرێمی كوردستان ئەرك و مافی دیاریكراوە ، لەماوەی رابردوو زۆر هەورزازو نشێومان بینیوە .
گوتیشی: هەموو هەوڵشیماندا لە رووخانی رژێمی بەعس، بۆ ئەوەی عێراق عێراقێكی دیموكراسی بێت، كورد و عەرەب و تەواوی پێكهاتەكان لە ژێر چەتری دەستوورێكدا بحەسێنەوە، ئەو دەستوورەش گوزارشت لە بۆچوونی خەڵكی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانی بكات، بەڵام بە داخەوە ئەوە رووی نەدا بە هۆی دەستتێوەردانی وڵاتانی دراوسێ و شكستی بەشێك لە سەركردە عێراقییەكان .
روونیشیكردەوە كە ئاساییە لە كوردستان ڕەخنەو تێبینی هەبێت نابێت ئەو ئاراستەیەی كە بوونی هەیە لە هەرێم لە بەغدا هەبێت، چونكە ئەوە ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەییە، هەموومان پێكەوە پێویستە هەوڵی بۆ بدەین.
راشیگەیاند: هەرێمی كوردستان بەپێی دەستوور مافی خۆی هەیە ، تا ئێستاش ئەو مافە بە هەرێمی كوردستان نەدراوە .
روونیشیكردەوە لە 2007 ـەوە رێكەوتنمان كردەوە بۆ ئەوەی یاسای نەوت و غاز وەك ئەوەی هاتووە جێبەجێبكرێت لە عێراق، ئەو یاسایەش نێردراوە بۆ پەرلەمانی عێراق، ئەوانیش زۆرینەن، ئەوانەی بودجەیان بڕیوە ئەوان زۆرینەن، ئەوان نەیاهێشتووە ئەو یاسایە تێپەڕبێت .
ئاماژەشیدا كە كێشەی ئێمە سیاسییە زۆر لە پرسی مووچە گەورەترە ، فشارێكی سیاسیمان لە سەرە بۆ ئەوەی شكستی خۆیان پێ بشارنەوە ، هەروەها چاویان بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنایە .
بەغدا نیەتی نییە كێشەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە پێی دەستوور چارەسەر بكات گوتیشی:ئەو بەشەی پەرلەمانتارانەی كورد بەشێكن لە دژایەتی كردنی هەرێمی كوردستان دەتوانیین بە خائین ناویان ببەیەن، ئەوانە بە كرێگیراون .
ئەو تیمەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاودەنگن و هەماهەنگن لە كاركردن، بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەو كێشەو گرفتانەی كە هەن لەگەڵ بەغدا و چۆنیەتی هەنگاو نان لە چارەسەركردنیان .
شاندی هەرێم تەعبیر لە خواستی تەواوی خەڵكی هەڕێمی كوردستان دهكات، تا ئێستاش هیچ گرفتێك لەم رووەوە هەستی پێنەكراوە .
عهلی حوسێن گوتیشی: زۆر جار گرفت هەیە لە نێوان پارتە سیاسییەكان، بەڵام تێگەیشتنی باش هەبووە، بە یەك ئاراستە هەنگاو دەنێین .
سهبارهت به موچه و دوو ئیداریی عهلی حوسێن رایگهیاند: بابەتی مووچە بە دوو ئیدارەیی چارەسەر نابێت بە ڵكو بە یەك ئیدارەو بە یەك ئیرادە چارەسەر دەبێت.
سەبارەت بە پەكەكەش، رایگەیاند: گۆرەپانی پەكەكە هەرێمی كوردستان نییە، بەڵكو هەوڵی ئەوە دەدات توركیا رابكێشێت بۆ دەستتێوەردان لە هەرێمی كوردستان و لەو ناوچانەی كە پەكەكە بوونی تێدا هەیە، گوتیشی: پەكەكە بۆتە هۆكارێك بۆ ئاوەدان نەكردنەوەی سەدەها گوندو شارو شارۆچكه .
بۆ بینینی دهقی دیمانهی بهرێزیان ئهم لینكهی خوارهوه كلیك بكه:
https://www.facebook.com/kurdistantvcenter/videos/378879836521691
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.