Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:26

بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی حەمید کلیچ ئەرسەلان بروسکه‌یه‌کی سەرەخۆشیی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

بارەگای بارزانی بۆ كۆچی دوایی (حەمید كلیچ ئەرسەلان) گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان - باكوور بروسکەیەکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.

بەداخێكی زەرەوە هەواڵی كۆچی دوایی سیاسەتمەداری كوردی باكوور (حەمید كلیچ ئەرسەلان) گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان - باكوورمان پێ گەییشت كە بەهۆی نەخۆشیی كۆرۆناوە كۆچی دوایی كردووە.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو حەمید كلیچ ئەرسەلان و سەركردایەتیی و كادیر و ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان – باكوور دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

بارەگای بارزانی
28ـی تشرینی دووەمی 2020

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.