سبەینێ یەکشەمە، ھەڵمەتی کوتانی دژە بە ئیفلیجی مناڵان لە سنوری گەرمیان دەستپێدەکات.
فەریق عەبدولڕەحیم، سەرپەرشتیاری ھەڵمەتەکە لە گەرمیان، رایگەیاند: سبەی یەکشەممە و بۆ ماوەی 5 رۆژ، ھەڵمەتی کوتان دژ بە نەخۆشی ئیفلیجی مناڵان بەڕێوەدەچێت کە مناڵانی تەمەن 1 رۆژە بۆ 5 ساڵان دەگرێتەوە.
گوتیشی: ھەڵمەتەکە ھەردوو قەزای کەلار و کفری و ناحیەکانیان و ناحیەی قۆرەتو دەگرێتەوە، بۆ ئەنجامدانیشی 59 تیم پێکھێنراوە کە ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن.
داواشی لە دایکان و باوکان کرد کە ھاوکاریی تیمەکان بکەن و مناڵەکانیان بکوتن، بۆ ئەوەی بەدور بن لە مەترسی توشبون بە ئیفلیجی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.