لە پاریسی پایتەخت و چەند ناوچەیەکی دیکەی فەڕەنسا خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجامدرا کە دواتر توندوتیژی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ شهممه دژ بە یاسای ئاسایشی نوێی فەرەنسا كە لەلایەن حكومەتی ئەو وڵاتەوە خراوەتە بواری جێبەجێ كردنەوە ، سەدان كەس لە شاری پاریس خۆپیشاندانێكیان رێكخست و دژایەتی خۆیان بۆ ئەو یاسایە دووپاتكردەوە.
خۆپیشاندانەکان دوای ئەوە سەریانهەڵدا کە پۆلیسی فەڕەنسا دەستدرێژییان کردە سەر پیاوێکی رەشپێست و ئهشكهنجهیاندا.
ئەمڕۆش هەزاران کەس بۆ ئیدانەکردنی ئەو کارەی پۆلیس خۆپیشاندانیان کرد کە توندوتیژی لێکەوتەوە. لە پاریسیش دوو ئۆتۆمبێل بە هۆی شەڕی پۆلیس و خۆپیشاندەرانەوە سووتان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.