لە ئەنجامی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای واستى باشووری عێراق، ژمارەیەك خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون، باڵیۆزخانەی دوو وڵاتیش لە عێراق سەركۆنەی بەكارهێنانی توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەران دەكەن.
ستیڤن هیکى، باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر لە تویتێکدا بە زمانى عەرەبى نوسیویەتى: بەکارهێنانى توندوتیژى دژ بە خۆپیشاندەران ئیدانە دەکەم لە ناسریە و شارەکانى دیکە.
باڵیۆزی بەریتانیا ڕاشیگەیاندووە، کوشتنی خۆپیشاندەران لە شاری ناسڕیە یان شارەکانی دیکەی عێراق ھیچ پاساوێکی ھەڵناگرێت، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم کە گیانی خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان بپارێزێت و دادپەروەری بۆ قوربانییانی خۆپیشاندانەکانیش بەدی بھێنێت.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هێرش و توندوتیژییه‌كانی دژ به خۆپیشانده‌رانی شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار له باشووری عێراق ئیدانه ده‌كات.
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و كرده‌وه توندوتیژیانه‌ی ئه‌مڕۆ له شاری ناسریه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار ده‌رهه‌ق به خۆپیشانده‌رانی ئاشتیانه ئه‌نجام دران، ئیدانه ده‌كات.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، له سیسته‌مه دیموكراتییه‌كاندا هیچ شوێنێك بۆ كاری توندوتیژیی بێ پاساو نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ داواكردنی به سزا گه‌یاندنی به‌رپرسانی ئه‌و كه‌یسه ده‌نگی خۆی ده‌خاته پاڵ ده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پێویسته حكومه‌تی عێراق پاراستنی خۆپیشانده‌ران و ئه‌وانه‌ی دیكه كه له موماره‌سه‌ی ئازادی راده‌ربڕین ده‌كه‌ن، له ئه‌ستۆ بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.