قاسم ئه‌عره‌جی ،راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، و ماسیۆ توله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا، تاوتوێی رێككه‌وتنی شنگالیان كرد و جه‌ختیان له پێویستی ئاڵوگۆڕی زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی پاشماوه‌كانی تیرۆرستانی داعش كرده‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاوتووه، قاسم ئه‌عره‌جی له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له شاری به‌غدا پێشوازیی له ماسیۆ توله‌ر كرد.
به گوێره‌ی راگهیهنراوهكه، له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه كراوه، و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ئاڵوگۆڕی زانیارییه هه‌واڵگیرییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی پاشماوه‌كانی تیرۆرستانی داعش كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه ئه‌عره‌جی و توله‌ر باسیان له دۆسیه‌ی مرۆیی و رێككه‌وتنی شنگال و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان كردووه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق هۆكاره‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئارام ده‌سته‌به‌ركرد.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خواستی عێراقێكی به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندووه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌بێت له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، هیوایشی خواست عێراق ڕۆڵی كارای هه‌بێت له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.