به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بكوژێكی ڕاگه‌یاند كه‌له‌ساڵی 2009 وه فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنی هه‌بووه
ڕائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند كه‌بەشی پۆلیسی عەنكاوە له‌گه‌ڵ هەریەكە لە بنكەكانی پۆلیسی عەنكاوە و تووڕەق، بە هاوكاریی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، لەناو گومرگی سەوزە و میوەی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع.ع.ح) تەمەن 36 ساڵ، دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، داواكرابوو.
ڕائید هۆگر عه‌زیز گوتیشی كه‌تۆمەتباری ناوبراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری (كیا فلات) و هەروەها دەمانچەیەكی جۆری (كڵۆك) و كلاشنكۆفێكی جۆری (سیخۆ مزەللی)دا گیرا
ڕائید هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌تۆمه‌تباربە بڕیاری دادوەر ڕاگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.