حەمید بەدرخان سەرۆکی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی و کەلتوور لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 29 ى 11 ى 2020 هەواڵی لەناکاوی کۆستێکی دیکەی روناکبیر و کەسایەتیی دیاری ئیزیدییان (عیدۆ بابە شێخ ) بە پەتای نەگریسی ڤایرۆسی کوڕۆنا لە شاری هەولێر بڵاوکرایەوە.
راشیدهگهیهنن كه بەداخەوە کوڕێ میر ، بابەشێخ، زووبوو ، زوو ، چەند ساڵێکە خەریکی کۆکردنەوەی سەرجەم ئەو کۆمەڵگۆژییەی بەسەر ئێزیدییەکانەوە هاتبوو لە پڕۆژەیەکی بەرفراوانی گەورەدا لە دووتوێی ئینسایکڵۆپیدیای جینۆسایدی ئێزیدییەکان ئامادەبکەین و چاپ و بڵاویان بکەینەوە ، لە شاری هەولێریش لە گەڕەکی بەختیاری جیرانبووین، جاربەجار دەردەدڵمان بۆ یەکتر دەکرد، تۆ پیاوێک لێوانلێو لە هێمنی و جوانیی و پڕاوپڕبووی لە زانیاری و ئەدەب، تۆ دەگریاییت و لەناوخەوە قوڵپی گریانتدەدا بۆ فرمانە یەک لەدوا یەکەکانی ئێزیدییەکان، تۆ دەتگوت ڤایرۆسی ناتوانێ ژیان و مرۆڤایەتیی لە نێوببات دەتگۆت، فریادڕەس تەنیا و تەنیا مرۆڤەکانن بۆ گیانی لێبووردەیی و بەیەکەوە ژیان، کە دەگەڕایتەوە ئەڵمانیا زۆر لێکنزیکبووین قاوە خواردنەوەو قسەکردن و گفتوگۆکردن بوو لەسەر بیروباوەڕی هەقیانەتیی ئێزیدییەکان و کاریگەری لەسەر پێگەی بیروباوەڕەکانی دیکە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا.
عیدۆ بابە شێخ کەسایەتییەکی سیاسی و ڕۆژنامەوانی ناو ئێزدییەکان بوو، ئهندامی خولی یهكهمی پهرلهمانی كوردستانیش بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.