ئامێری (رۆژی قیامه‌ت ) یان (تۆپی پێی ئه‌تۆمی) له‌و ناوانه‌یه كه بهجانتاكهی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گووترێ و بۆ هه‌ر شوێنێك بڕوات، ده‌بێ ئه‌م جانتایه لای سه‌رۆكی ئه‌مریكا بێت و ده‌توانێ له‌و رێگایه‌وه له‌هه‌رشوێنێك بێت ،ده‌ست به‌هه‌ڵدانی بۆمبی ئه‌تۆمی بكات .
له‌مباره‌یه‌وه مایكل دۆبس رۆژنامه‌نووسی پێشووی واشنتن پۆست ده‌ڵێت: جانتای رۆژی قیامه‌ت له‌توانایدایه جیهان به‌ته‌واوه‌تی وێران بكات.
سه‌ره‌رای ناڕوونی به‌رواری دروستكردنی ئامێری (رۆژی قیامه‌ت) گۆڤاری سمیشۆنیان-ی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: مێژووی ده‌ركه‌وتنی جانتاكه بۆ قه‌یرانی رۆكێتهكانی كوبا له ساڵی 1962 له سه‌رده‌می جۆن كه‌نه‌دی ده‌گه‌ڕێته‌وه،به‌ڵام كه‌ناڵی هیستۆری ده‌ڵێت: مێژوویی ده‌ركه‌وتنی جانتای ئه‌تۆمی بۆ ساڵی 50 كان له‌سه‌رده‌می دوایت ئایزنهاوه‌ر ،سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جانتای ئه‌تۆمی له لاشه‌یه‌كی به‌هێزی ئه‌له‌منیۆم دروستكراوه‌و به پێستی ره‌ش داپۆشراوه،ئامێرێكی تێدایه كه به وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) په‌یوه‌ست كراوه،سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌و كاته‌ی بزانێ كه‌پێویست ده‌كات هێرشی ئه‌تۆمی بكرێت،ئاوا فه‌رمان ده‌رده‌كات و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جێبه‌جێی ده‌كات.
هه‌روه‌ها جانتاكه ئامێرێكی په‌یوه‌ندی و په‌رتووكێكی ره‌شی تێدایه و ئاراسته‌ی بۆردومانه‌كان دیاری ده‌كات،هاوكات جانتاكه به ووشه‌ی نهێنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه‌و په‌رتوكێكی تێدایه بۆ رێوشوێنه فریاكه‌وتنه‌كان.به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی هیستۆری كێشی جانتاكه 20 كیلۆگرامه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی گاردیان ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی كه راسپێردراوه جانتاكه هه‌ڵبگرێت، ده‌خرێته ژێر هه‌ڵسه‌نگاندێكی چڕی ده‌روونی، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن كه‌ئه‌و كه‌سه ده‌توانێ ئه‌و ئه‌ركه هه‌سته‌وه‌ر به‌باشی ئه‌نجام بدات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.