له‌هه‌ولێر له‌شه‌ڕی نێوان دوو خێزاندا كه‌سێك به‌چه‌قۆ كوژرا
ڕائید هۆگر عه‌زیز گه‌ڵاڵی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند ، كاتژمێر 5 ى به‌یانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29 ى11 ى 2020 ، له‌گه‌ڕه‌كی شێخ ئه‌حمه‌دی شاری هه‌ولێر تیمه‌كانی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه له‌ڕووداوێكی كوشتن
ڕائید هۆگر عه‌زیز گه‌ڵاڵی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر وتیشی دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی تیمه‌كانمان ، هێزه‌كانمان له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان - به‌شی كوشتن چونه سه‌ر ڕووداوه‌كه و كهلهشهڕی نێوان 2 خێزاندا كهناسیاری یه‌كترن كه‌سێك به‌چه‌قۆ به‌ناوی (ب، ر) له‌دایك بووی ساڵی 1989 كوژراوه
ڕائید هۆگر عه‌زیز گه‌ڵاڵی گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت دوای ڕووداوه‌كه و ئێستاش تیمه‌كانی پۆلیس سه‌رقاڵی ڕووداوه‌كه‌ن و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوی شه‌ڕی نێوان هه‌ردوو خێزان و كه‌سی كوژراو و بكوژ كراوه‌ته‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤى ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه كوڕه پلكی كوژرراو بووه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.