موقته‌دا سه‌در، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در، داوای له خۆپیشانده‌رانی شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار باشووری عێراق كرد كه كۆتایی به خۆپیشاندنهكانیان بھێنن و بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان.
موقته‌دا سه‌در له ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیوویه‌تی "ده‌بێت ئاشتی و ئاسایش له ناسرییه به‌رقه‌راربێت و پێویسته خه‌ڵكی ناسرییه له‌نێوان خۆیاندا به‌گژیه‌كدا نه‌چنه‌وه، جگه له‌وه‌یش ھه‌ر كه‌سێك ھه‌وڵی شڵه‌ژاندنی ره‌وشی ئه‌منی ناسرییه بدات و رێز له شكۆی ده‌وڵه‌ت نه‌گرێت، ئه‌وا پێویسته له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌نده‌وه به‌توندی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت".
موقته‌دا سه‌در هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی "ئامۆژگاری خۆپیشانده‌رانی ناسرییه ده‌كه‌م كه كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كانیان بھێنن و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، چونكه بۆ ھه‌ڵبژاردنی داھاتوو، پێویستیان به یه‌كریزی ھه‌یه".
بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌در دوای ئه‌وه دێت كه رۆژی ھه‌ینی رابردوو له میانی خۆپیشاندانه‌كانی شاری ناسرییه سه‌نته‌ری پارێزگای زیقار، پێكهه‌ڵپژان له‌نێوان لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در و خۆپیشانده‌ران روویدا و به‌ھۆیه‌وه پێنج كه‌س كوژراون و ٨٥ی دیكه‌یش برینداربوون كه پێنجیان كارمه‌ندی ئه‌منیی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.